Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 06:58

پاش 50 ساڵ نهێنیه‌ک ئاشکرا ده‌کا

بێ ده‌نگی مانای بێ ئازاری ناگه‌یه‌نی
کوردستان TV
100%

ژنێك پاش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ زۆره‌ی هاوسه‌رگیری له‌ كاتی سه‌ره‌مه‌رگ دا نهێنیه‌كی ژیانی هاوسه‌ری ،بۆ مێرده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كا ، كاتێك نه‌خۆش ده‌بێت و دكتۆره‌كان بێ هیوا ده‌بن له‌ ،چاره‌سه‌ر و ژنه‌كه‌ داوا له‌ پیاووه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ سندوقه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ بهێنیت ، ئه‌ویش كه‌ ده‌یهێنێت دواتر داوای لێ ده‌كا كه‌ بیكاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی پیاووه‌كه‌ ده‌یكاته‌وه‌ ده‌بینی كه‌ 2 بووكه‌ شووشه‌ی تێدایه‌ كه‌ به‌ ده‌ستی به‌ سووفی دروست كراوه‌ له‌ گه‌ڵ بڕی 7500$ واته‌ حه‌فتا پێنج وه‌ره‌قه‌ .

پیاووه‌كه‌ پرسیار له‌ ژنه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌و بووكه‌ شووشانه‌ چییه‌؟

ئه‌ویش ده‌ڵێ : ئه‌وانه‌ ئامۆژگاری داپیره‌ی منن

پیاووه‌كه‌ : چۆن ؟

ژنه‌كه‌ : 50 ساڵ پێش ئێستا كه‌ مێردم به‌ تۆ كرد داپیرم ووتی : با ئامۆژگاریه‌كت بكه‌م بۆ به‌خته‌وه‌ری خێزانیت .

پیاووه‌كه‌ : چ ئامۆژگارییه‌كی كردی؟

ژنه‌كه‌ : دوو ئامۆژگاری كردم :

مناقشه‌ و مجامه‌له‌ له‌ گه‌ڵ پیاووه‌كه‌ت مه‌كه‌ و له‌ گفتووگۆ دا هێواش و عاقڵانه‌ به‌ .

هه‌ر كات له‌ پیاووه‌كه‌ت تووڕه‌ بوویت قسه‌ مه‌كه‌ خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ به‌ سووف و چنینی بووكه‌ شووشه‌ واتا دروست بكه‌ بۆ خۆت ،

پیاووه‌كه‌ زۆر دڵخۆش بوو بۆیه‌ ووتی :

كه‌واته‌ تێگه‌یشتم كه‌ له‌ ژیانمدا دوو جار تۆم تووڕه‌ كردووه‌ مادام دوو بووكه‌ شووشه‌ بێت .

به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م پێم بڵێی ئه‌و پاره‌یه‌ چییه‌؟

ژنه‌كه‌ : ئه‌وه‌ پاره‌ی فرۆشتنی بووكه‌ شووشه‌كانه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و 50 ساڵه‌یدا دروستم كردووه‌ فرۆشتومه‌ !

پیاووه‌كه‌ ھاته‌وه‌ ھۆش خۆی و ئه‌و كات زانی كه‌ چه‌نده‌ھا جار ژنه‌كه‌ی تووڕه‌ كردووه‌ ، دوای بێ ده‌نگیه‌كی قووڵ پڕ به‌ دڵ داوای لێبوردنی له‌ ژنه‌كه‌ی كرد و له‌ باوه‌شی گرت ،

لێره‌ ئه‌و به‌سه‌رھاته‌ پێمان ده‌لێ بێ ده‌نگی مانای بێ ئازاری ناگه‌یه‌نی !

هاواركردنیش له‌ كاتی كێشه‌ مانای چاره‌سه‌ر نییه‌ !

كه‌واته‌ با فێری زاڵ بوون بین به‌سه‌ر تووڕه‌ییه‌كانمان له‌ پێناو به‌رده‌وام بوونی به‌خته‌وه‌ری .

بانه‌رم ونیان بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕه‌نگه‌سبه‌ینه‌ك له‌ئارادانه‌بێت ،یان سبه‌ینه‌ك هه‌بێت به‌ڵام ئازیزێك له‌ئارادانه‌بێت

وه‌/م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.