دوو حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران تۆماركراون، كه تیایدا محه‌مه‌د میر محه‌مه‌دی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و كوڕی غولام ره‌زا حه‌داد ، راوێژكار‌و زاوای خامه‌نه‌یی گرتۆته‌وه.
شایانی باسه دوێنێ دایكی محه‌مه‌دی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 205 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 43 كه‌س به‌رزبۆته‌وه، ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتۆته 593، تا ئێستاش 123 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.