ساڵی پڕ بریتییه له‌و ساڵانه‌ی كه 366 ڕۆژن و رۆژێكیان زیاتره له ساڵه‌كانی تر و پێیان ده‌وترێت، "ساڵی پڕ" (كبیسه Leap year).
ئه‌مساڵی 2020 ساڵێكی پڕه و مانگی شوبات له 29 رۆژ پێك دێت، كه‌واته ئه‌مساڵ ده‌بێته 366 ڕۆژ.
ئه‌وكاته‌ی زه‌وی سوڕێك به ده‌وری خۆردا ته‌واو ده‌كات له رۆژژمێری زاینی‌دا ده‌بێته ساڵ، ماوه‌ی ئه‌و سوڕه‌ش 365.25 رۆژ ده‌خایه‌نێت بۆ جێگیركردنی رۆژه‌كانی ساڵ، چوار ساڵ جارێك زیاده‌ی ئه‌و 365 رۆژه كه ده‌كاته نزیكه‌ی شه‌و و رۆژێكی ته‌واو ده‌خرێته سه‌ر كورتترین مانگی ساڵ كه مانگی شوباته، به‌وجۆره چوار ساڵ جارێك مانگی شوبات ده‌بێته 29 رۆژ.
گێرانه‌وه مێژووییه‌كان له‌باره‌ی جێگیركردنی ساڵنامه‌ی گریگۆری ده‌گێڕنه‌وه، كاتێك یولیۆسی قه‌یسه‌ر له ساڵی 46 (پ.ز) دا به سه‌ركه‌وتوویی گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕۆما، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه ده‌بوو بڕیاری له‌سه‌ر بدات ڕێكخستنی ساڵنامه بوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه باشترین و به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سوفه‌كان و ماتماتیكییه‌كان و ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بانگ كرد بۆ دروستكردنی ساڵنامه‌یه‌كی نوێ، بڕیار درا ساڵنامه‌ی به‌تلیموسی سێیه‌م به‌كار بهێنن، كه به‌پێی ئه‌وه ساڵ 365 رۆژه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌سه‌ریه‌ك و دوای ئه‌وه یه‌ك ساڵ 366 رۆژ ده‌بێت ئینجا ده‌بێته‌وه 365 و ئیدی به‌م شێوه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وادیاربوو كه هیچ ئاڵۆزییه‌ك نه‌ماوه، به‌ڵام له كاتی ده‌ستكردن به ناونانی مانگه‌كاندا كێشه‌یان بۆ هاته پێش، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه یه‌كه‌م مانگی ساڵ، مانگی مارت بوو، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ خودای شه‌ڕ، چونكه نیشانه‌ی هێز و توانای سروشتیشه، بۆیه چه‌ندین ئاهه‌نگ له‌و مانگه‌دا ساز ده‌كرا بۆ رێزلێنان لێی، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌بوایه یه‌كه‌م مانگی ساڵ 31 رۆژ بێت، دووه‌م مانگ ناونرا ئه‌پریلیوس كه له وشه‌ی ئیتالی (aperire) واته كردنه‌وه كه نیشانه‌ی سه‌رده‌رهێنانی رووه‌كه‌كانه له زه‌وییه‌وه و ئه‌و مانگه‌ش درا به (ئه‌فرۆدیتی) و دوای مشتومڕێكی زۆر بڕیار درا كه 30 رۆژ بێت، دوای ئه‌وه 31 رۆژ و 30 رۆژ به‌كار هێندران بۆ مانگی مایۆ و یونیۆ و یولیۆ یه‌ك له‌دوای یه‌ك، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتنه مانگی شه‌شه‌م كه ناویان نا ئه‌فگوستۆس (یه‌كه‌م ئیمپراتوری ڕۆمانی) له‌به‌ر گرنگی ئه‌و نه‌توانرا رۆژه‌كانی له 31 كه‌متر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك 31 رۆژن، دوای ئه‌و مانگه به‌رده‌وام بوون به 30 رۆژ مانگێك و 31 رۆژ مانگێكی دی، تا گه‌یشتنه مانگی یۆنواریۆس كه ئه‌و ناوه‌یان لێنا بۆ ڕێزلێنان له (یانۆ) پارێزه‌ری ئێترۆریا (شارستانیه‌تی ئه‌تروسكانی كۆنی ئیتالی) نه‌ده‌بوو ڕۆژه‌كانی له 31 كه‌متربن، به‌م شێوه‌یه دوای ئه‌وه ته‌نیا 28 رۆژ مایه‌وه له كۆی 365 بۆ دوا مانگی ساڵ فه‌برایه‌ر (Februare) واته په‌شیمانبوونه‌وه یان دانپێدانان، ئه‌مه‌ش لای ئیتالیه‌كان هیچ كێشه نه‌بوو، چونكه ئه‌و مانگه وه‌ك دوا مانگی ساڵ ده‌بوایه مانگی چاوخشاندن بێ به ساڵی ڕابوردوودا، تا بزانن چی‌یان ئه‌نجام داوه له‌و ساڵه‌دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مانگی په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له كاره خراپه‌كانیان، ڕۆمیه‌كان حه‌زیان ده‌كرد كه ئه‌و مانگه زوو ته‌واو بێت، بۆیه ئه‌و ساڵانه‌ی كه ده‌بوایه فه‌برایه‌ر 29 رۆژ بێت، نه‌یان ده‌وت بیست و نۆیه‌م رۆژ، به‌ڵكو دووجار رۆژی 28ی مانگیان دووباره ده‌كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.