Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 03:50

کاره‌کانى ڕەگەزنامە باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە ڕادەگرێت

بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا)
کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەکانی (ڕەگەزنامە باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگرێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەمەبەستی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندروستی ئەفسەران و کارمەندان وەزارەتی ناوخۆ لەسەرانسەری عیراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا) بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممە( ۱-۳-۲۰۲۰)ەوە سەرجەم كارەكانی دەركردنی بەڵگەنامە لە فەرمانگەكانی بەغداو هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێت ئەوانیش بریتین لە:

١- ڕاگرتنی کارەکانی ھەردوو بەڕێوبەرایەتی( ڕەگەزنامەوباری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە) و (بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆ ) لەبەرئەوەی قەرەباڵغی یەکی زۆری ھەیە ڕۆژانە بەھۆی سروشتی کارەکانیانەوە، ھەرەوەھا پشت دەبەستێت بەو ئامێرانەی بەرکەوتەی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ ھاوڵاتیان.

٢-ڕاگرتنی ئەم خولانەی کە بۆ ماوەی (١٥) ڕۆژ بەمەرجێک دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەست پێ بکەنەوە بە پێ ی پرۆگرامی بڕیار لەسەردراو.

٣- سەرجەم یەکە ڕاھێنانییەکان ئاگاداربکرێنەوە و چۆڵ بکرێن لە خوێندکارەکان لە ماوەی ( ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧) .

٤- ئاگادارکردنی سەرکردایەتی کارەھاوبەشەکان سەبارەت بە خولەکانی ڕاھێنان لەگەڵ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەو ڕێکخراوانەی پاڵپشتی وەزارەت دەکەن لە ناوخۆی (عیراق).

٤- قەدەغەکردنی کۆبوونەوە سەرجەم فەرمانگەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ.

٥- ڕاگرتنی لیژنەی پزیشکی یەکان لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشکی لە ماوەی ( ٢٠٢٠/٢/٢٧ تا ٢٠٢٠/٣/٧).

٦- پێشوازیکردن لە نەخۆشەکان لەلایەن نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ( علی اسماعیل صالح) سەربەخزمەتگوزاری پزیشکی بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان لەو ماوەیەدا.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.