ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ كیلۆ و 400 گرام له مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.
لە راگەیاندراوێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان هاتووه، ئەمڕۆ شەممە 29ی شوباتی 2020 بڵاو کراوەتەوە، لە رێککەوتی 28ی شوبات، توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی نۆ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین و بڕی 400 گرام تلیاک کە لەناو شەفتی ئۆتۆمبێل شادرابوویەوە.
ئاماژە بەوشکراوە، ئەو ماددە هۆشبەرانە لە وڵاتێکی دراوسێوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرابوون و دەیانویست لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی تورکیا بکرێت.
هەر لە راگەیاندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا ئەوەش ئاشکراکراوە، تۆمەتبارێک بەناوی (ا، م، ح) دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لیکۆڵینەوە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.