وەزیری تەندروستی، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ 12 گومانلیکراوی هەڵگری کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی 10 کەسیان دەرچووە پاک بووە، هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.
ئهمرۆ شهممه بۆ له نیزكهوه دڵنیا بوون و ئامادهكاریییهكان و گرتنهبهری رێوشێنی پێویست بۆ بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بهیاوهری شاندێكی وهزارهت، د. سامان بەرزنجی، وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سهردانی شاری سلێمانی كردووه و له لایهن پارێزگاری سلێمانی و بهڕیوهبهری گشتی تهندورستی سلێمانیهوه پێشوازی لێكرا و له سهردانێكی مهیدانی ئهو نهخۆشخانه تایبهتانهی بهسهر كردهوه كه دیاری كراون بۆ پشكنین و گۆمالێكراوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
دواتر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رێكارو رێنماییه تهندورستییهكانی خستهڕوو وەزیری تەندروستی، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ 12 گومانلیکراوی هەڵگری کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی 10 کەسیان دەرچووە پاک بووە، هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.
د. سامان بەرزنجی، جەختیكردەوە: لە سلێمانی كاری جدی و باشكراوە بۆ خۆپارێزی، لە رێگەی تیمەكانی وەڵامدانەوەی خێرا ئەوەی پێویست بێت بۆ خۆپارێزی دەكرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان گوتی: لە ئاستی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان كاری زۆرباش كراوە، خاڵی پشكنین لەنێوان شارەكان بەتایبەتی لەگەڵ شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە 16 خاڵی پشكنین كاری باش كراوە، جگە لە پشكنین فۆڕم بۆ ئەو كەسانە پڕ دەكرێتەوە كە دێنە ھەرێمی كوردستان، ئەوانەی كە سەفەری دەرەوەی ھەرێمی كوردستانیان كردووە یان گومانیان لێدەكرێت، بە خێرایی كاری پێویستیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: هەمووان بە یەك تیم كار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەكەین، دۆزینەوەی گومانلێكراوانیش گرنگترین كارێكە كە بیكەین، چونكە ئێستا تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانین رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگرین.
وەزیری تەندروستی جەختی لەوەكرد، هاووڵایان چاوپۆشی لە گومانلێكراوان نەكەن، ئەگەر هەستیان بە نیشانەكانی كۆرۆنا كرد سەردانی لیژنە پزیشكییەكان و سەنتەرەكانی تەندروستی بكەن و نەیشارنەوە، چونكە زیانی بۆ خۆیان، كەسوكار، خێزان، ماڵ و منداڵ و كەسانی دەوروبەریان دەبێت.
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد، لە 21 شوێن لە هەرێمی کوردستان، هەزار و 850 کەس خراونەتە کەرەنتینە، داواشی لە هاوڵاتیان کرد ئەو کەسانەی لە ولاتی ئێران دەگەڕێنەوە خۆیان بچنە لای تیمەکانی تەندروستی بۆ ئەوەی بخرێنە کەرەنتینە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.