ئهمڕۆ شەممە رێكکەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەمەریکا و بزوتنەوەی تاڵیبان، لهدهوحهی پایتهختی قهتهر واژوكرا.
ئەمریکا و بزوتنەوەى تاڵیبان لە دەوحەى پایتەختى قەتەر ڕێکەوتننامەى ئاشتى نێوانیان ئیمزا کرد، ئهگهر تاڵیبان رێككهوتنهكه جێبهجێ بكات لە ماوەى 14 مانگیشدا سەربازانى ئەمریکا خاکى ئەفغانستان بەجێدەهێڵن.
لە مەراسیمێکدا و بە ئامادەبوونى نوێنەرى 18 وڵات کە لە نێوانیاندا وەزیرانى دەرەوەى ئەمریکا و پاکستان و تورکیا و قەتەر و چوار ڕێکخراوى نیودەوڵەتى هەبوون، بزوتنەوەى تاڵیبانى ئەفغانستان و ئەمریکا بەبێ ئامادەبوونى نوینەرى حکومەتى کابوڵ ئیمزایان لەسەر ڕیکەوتننامەیەک کرد بۆ کۆتایى هێنان بە درێژترین شەڕى ئەمریکا و گەڕانەوەى هیوا بۆ بنیاتنانەوەى ئەفغانستان و دەستپێکردنى قۆناغێکى نوێ لە ژیانى سیاسى لە وڵاتى ئەفغانستان.
لە بزوتنەوەی تاڵیبان مەلا عەبدولغەنی برادەر سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەكە و لایەنی ئەمریكیش زاڵمای خەلیل زاد هەماهەنگكاری واشنتۆن و تاڵیبان ئامادەی واژۆكردنی رێككەوتننامەكە بوون.
هاوكات لایەنی ئەمریكیش پێویستە 5 هەزار گیراوی لای خۆی ئازاد بكات و تاڵیبانیش دەبێت 1000 گیراوی لای خۆی تا مانگی ئازادری داهاتوو ئازاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.