له بڕیارێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوه‌سه‌ر له رۆژئاوای كوردستان ده‌روازه‌ی سنووری نێوان رۆژئاوای كوردستان و هه‌رێمی كوردستان داخراوه.
له‌وباره‌وه شه‌وكه‌ت به‌ربهاری، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی سنووری پیشابوور له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوه‌سه‌ر له نووسراوێكدا ئاگاداریكردوونه‌ته‌وه كه ده‌روازه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌گوازرێته‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان.
داخستنی ئه‌م ده‌روازه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوه‌سه‌ر له كاتێكدایه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌یسێكی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رێوشوێنی توندی به ئامانجی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.