به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیا جیهانیه‌كان رۆژبه رۆژ رێژه‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه‌و له ناو ئه‌و رێژه‌یه‌ش وڵاتى چین زۆرترین به‌ركه‌وته‌ى لێ تۆمار كراوه،به‌ڵام رێژه‌یه‌كى زۆریش چاكبونه‌ته‌وه.
له دوا ئامارى پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى (gisanddata)كه تایبه‌ته به تۆماركردنى تووشبوان به ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان ،به‌ركه‌وته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا رووى له زیادبووندایه و جگه له وڵاتى چین زۆربه‌ى وڵاتانى دیكه‌ى جیهانیشى گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تى وڵاتانى ئاسیا‌و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه تائێستا (86)هه‌زار به‌ركه‌وته به‌فه‌رمى تۆماركراوه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وڵاتان وه‌رگیراوه، له‌و بڕه تا ئێستا ( 2,941 ) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه (43،298) به‌ركه‌وته‌ش له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشكیدان
هه‌ربه پێى بلاوكراوه‌و ئاماره‌كانى هه‌مان پێگه تا ئێستا ( 39,761 )كه‌س له سه‌رتاسه‌رى جیهان كه زۆربه‌یان خه‌ڵكى وڵاتى چینن چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆكراوه‌و ئێستاله ته‌ندروسیه‌كى باشدان و گه‌راونه‌ته‌وه ماڵه‌كانى خۆیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.