لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە وەیان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن
راشیدهگهیهنن ، داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان و پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.