ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌سه‌رتاسه‌ری چین گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 873 كه‌س، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی 35 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌وه لیژنه‌ی ته‌ندروستی حكوومه‌تی چین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 35 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له چین گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 573 كه‌سی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌سه‌رتاسه‌ری چین گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ دوو هه‌زار و ٨٧٢ كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشتووه‌ته، ٧٩ هه‌زار و ٨٢٤ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ ده‌كرێت، گه‌یشتووه‌ته‌وه ٨٥١ كه‌س.
به‌پێی رایگه‌یه‌ندراوه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له چین خراونه‌ته ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته‌وه، ٥١ هه‌زار و ٨٥٦ كه‌س، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته، ٤١ هه‌زار و ٦٢٥ كه‌س.
له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای رۆژهه‌ڵاتی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه و به‌خێرایی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد، زۆربه‌ی وڵاتانیش هاووڵاتییه‌كانیان له چین گواسته‌وه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له‌ناكاوی راگه‌یاند.
به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا و به‌خێرایی بڵاوبووه‌وه و گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له ئوسترالیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه تۆماركرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ویلایه‌تی ئوسترالیای خۆرئاوا، ئاندریو رۆبێرتسن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نه‌خۆشه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵان بووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو كه‌شتی گه‌شتیاری ''شازاده‌ی خاتوون ئه‌ڵماس'' كه له به‌نده‌ری یۆكاهاما له نزیك تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن كه‌ره‌نتینه‌راوه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو و له ئوسترالیا له‌ژێرچاره‌سه‌ردابوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.