حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه بەرەبەیانی ئهمرۆ یەکشەممە حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ”ئەمیر محەمەدپوور‘ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
راشیدهگهیهنن ، ئەمیر محەمەد پووڕ ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەی بەندیخانە گوازرابوویەوە. ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ راشیدهگهێنێت ، ڕۆژی ڕابردوو سێ بەندکراو کە هەموویان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەیان گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.
لهكۆتادا ههنگاو رایدهگێنێت ، دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ”عەبدوڵڵا محەمەدزادە“ تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی ئورمیە و ”حوسین کەچنانلوو“ تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی خۆی دوای وەرگرتن مۆڵەتی یەک مانگە لە بنەماڵەی کوژراوەکان، بۆ بەندیخانە گەڕاونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.