به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنی قه‌ره‌باڵغی و خۆپارێزی له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (21) كافتریا داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنی قه‌ره‌باڵغی و خۆپارێزی له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی، گه‌شتوگوزار و ئاسایشی سلێمانی و بڕیاره‌كانی قائیمقامیه‌ت، (21) كافتریا و شوێنی كێشانی نێرگه‌له له‌شاری سلێمانی داخران.
وتی: پێشتر له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌رجه‌م كافتریا و شوێنه‌كانی نێرگهلهكێشان، هۆڵه‌كانی وه‌رزش، مه‌له‌وانگه، خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان، بلیارد، گازینۆ، سه‌نته‌ره‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ئاگادار كرابونه‌وه به بڕیاری ژوری ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی (21) شوێنی سه‌رپێچیكار داده‌خرێن كه (11) كافتریا و (2) شوێنی خواردنه‌وه‌ی مه‌ستییه‌كان و (8) بلیارد و سه‌نته‌ری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن، خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
رونیكرده‌وه: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی و ئاسایشی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی (87) لیژنه ده‌كات و رۆژانه به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌كات، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت داوا ده‌كات، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یوه‌ستن به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه و به‌هاوكاری یه‌كتری رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بكه‌ین و لیژنه هاوبه‌شه‌كان ناچار نه‌بن شوێنه‌كان و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی سزا بكاته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، له شاری وهانی وڵاتی چین بڵاو بوه‌وه، له سێ رۆژی رابردودا رێژه‌ی توشبون به نه‌خۆشیه‌كه‌وه و گیان له‌ده‌ستدان له‌جیهاندا به‌راورد به رۆژانی سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.