رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆر‌ونا له نێو به‌رپرسانی ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه‌و دوای گیان له‌ده‌ستدانی په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د عه‌لی ره‌مه‌زانی، په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی ئێران به ناوی مه‌عسومه اغاپوور عه‌لیشاهی، تووشبوونی خۆی به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاند.
پێشتر ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌باسی، وته‌بێژ به‌ناوی په‌رله‌مانی ئێران، تووشبوونی پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌رله‌مانی به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یاندبوو.
شایانی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو ئه‌ندامان و به‌رپرسان بڵاو نه‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌سارد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.