ئه‌و رۆژه خراپترین رۆژی ژیانی پرێما سێلڤام بوو قژی خۆی فرۆشت به 150 روپیه كه 2دوڵار ئه‌كات له‌پێناو په‌یداكردنی خواردن بۆ منداڵه بچوكه‌كانی، پرێما دایكی سێ منداڵه، كه مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌هۆی خه‌مۆكی و كۆبوونه‌وه‌ی قه‌رزی زۆر و له‌ده‌ست دانی خه‌ونه‌كانی، خۆی كوشتبوو، و ته‌نانه‌ت دواتریش پرێما هێشتا هیوای هه‌بوو، به‌ڵام دوای فرۆشتنی قژی، رووبه‌ڕوی نه‌مانی به‌ها بویه‌وه و نه‌بوونی هیچ پاره‌یه‌ك تا بیداته قه‌رزداره‌كانی و نه‌بوونی هیچ خواردنێك له كه‌وانتۆره‌كه‌وه‌ش، نقوم بوون له قه‌رزدا، پێش مردنی مێرده‌كه‌ی پێرما و مێرده‌كه‌ی كاریان ئه‌كرد له ته‌نوری خشت له باشووری هیندستان له تامیل نادو، بڕێك پاره‌یان په‌یا ده‌كرد كه به‌س بوو، بۆ خێزانه‌كه‌یان، ده‌ستی به كاری ته‌نووری خشتی خۆی كردبوو، به‌ڵام پڵانه‌كانی شكستی هێنابوو، وه به‌هۆی شكسته‌كانی تووشی خه‌مۆكی بوو و دواتر خۆی كوشت، په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر پرێما بوو ته‌نانه‌ت نه‌ی توانی كار بكات بۆ په‌یداكردنی خواردن و جل و به‌رگ، بۆ ماڵه‌وه‌ی خۆی و منداڵه‌كانیشی، هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كاره شكستخواردوه‌كه‌یان، دواتر بڕیاریدا دوومنداڵه بچوكه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆی بباته كار، پرێما بۆ BBC ی رونكرده‌ووه كه چووم بۆ كار دووسه‌د روپیم ده‌ست كه‌وت، كه دوو دۆڵار ئه‌كات بۆ هه‌ر رۆژێك بۆ به‌ڕێكردنی خێزانه‌كه‌م، به‌ڵام دواتر نه‌خۆش كه‌وتم، نه‌متوانی پاره‌ی پێویست به‌ده‌ست بێنم، نه‌م ئه‌توانی خشتی قورس هه‌ڵگرم، به‌هۆی له‌رز و تا، زۆربه‌ی كات له ماڵه‌وه ئه‌مامه‌وه، بۆسێ مانگ نه‌خۆش كه‌وتم دوای ئه‌وه ده‌رمان و خواردن نه‌ما، رۆژێك كوره حه‌وت ساڵانه‌كه‌م كالیاپان له قوتابخانه گه‌ڕایه‌وه و داوای خواردنی كرد، و من بێده‌نگ مامه‌وه، دوباره داوای كرده‌وه و دواتر له برسان گریا، ئێمه هیچ سامان و خشڵ و شتێكی به‌نرخ یا ئامێركمان نه‌بوو كه به پاره بیگۆڕینه‌وه، ته‌نانه‌ت ده ڕووپیشم نه‌بوو، ته‌نها چه‌ن سه‌تڵی پڵاستیكم هه‌بوو، دواتر ئه‌وانم فرۆشت، دواتر بیرمهاته‌وه دوكانێك قژی ئافره‌ت ئه‌كرێ، ده‌سبه‌جێ بیرم له قژم كرده‌وه،
به پێی ئه‌وه‌ی هیندستان یه‌كێكه له‌و یه‌كه‌م وڵاتانه‌ی قژی مرۆڤ هه‌نارده ئه‌كا، كه له ته‌واوی جیهان ئه‌فرۆشرێ، هه‌ندێك له باوه‌ڕدارانی هیندوو ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن كه قژه‌كانیان له په‌رستگاكانن كه وه‌ڵامی نزاكانیان ئه‌درێته‌وه، چووم بۆ ئه‌وێ و ته‌واوی قژی خۆمم فرۆشت بۆ 150ڕوپیه كه دوو دۆڵاریش نه‌ده‌كرد، سێ كیس برنجم كڕی كه هه‌ریه‌كه‌یان به بیست ڕووپی بوو بۆ سێ مناڵه‌كانم"
دواتر پرێما زانی هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، چوو بۆ دووكانێك ویستی شتێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێ و دووكانده‌ره‌كه‌ش ڕه‌تی كرده‌وه هیچی پێبفرۆشێ، دواتر پێرما چووه‌وه ماڵه‌وه و بڕیاری دا خۆی بكوژێ، ئه‌وجاره له ڵایه‌ن خوشكه‌كه‌یه‌وه ڕێگری لێكرا، كه جیرانی بوو وه له‌كاتی خۆیدا گه‌یشتوو وه‌ستاندی، چه‌ن ڕۆژێك دواتر، خه‌مۆكیه‌كه‌ی پرێما زۆرتر بوو، باڵا موروگانی هاوڕێی ئاگای له بارودۆخی پرێما بوو كه خاوه‌نی ته‌نووری خشته بوو، و دۆخی پرێما كاته ناخۆشه‌كانی خێزانه‌كه‌ی بیرهێناوه، باڵا ئه‌یزانی چۆن هه‌ژاری خه‌ڵك به‌ره‌و نائومێدی ئه‌با، له‌ته‌مه‌نی ده ساڵی خێزانه‌كه‌ی بێخواردن بوونه دایكی كتێب و ڕۆژنامه كۆنه‌كانی خۆی فراشتووه بۆ كڕینی برنج، و دواتر به‌هۆی نائومێدی، دایكی باڵا بڕیاری دابوو خۆی و منداڵه‌كانی بكوژێ، كه له دواسات بڕیاری خۆی گۆڕی بوو، و دایكیان برد بۆ ڵای دكتۆر و ژیانی ڕزگاركرا، باڵا ئێستا ژیانێك ئه‌ژی زۆر جیاواز له وه‌ی تیایدا گه‌وره بوو، دوای چه‌ندین ملمڵانێ كاری كرد‌و له هه‌ژاری رزگاری بوو و ئێستا خاوه‌نی سه‌نته‌ری گرافیكی كۆمپیوته‌ره، ێستا ئه‌و چانسه‌ی هه‌یه كه پاره به شته باشه‌كان بدا، باڵا باسی ژیانی خۆی بۆ پرێمای كرد وهانی دا هیوای هه‌بێ، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، هه‌ندێك پاره‌ی پێدا تا خواردن بكڕێ، دواتر باڵا له سۆشیاڵ مێدیا له‌باره‌ی خێزانی پرێماوه نووسی، باڵا به BBC ی راگه‌یاند به یه‌ك رۆژ سه‌د و بیست هه‌زار روپیم به‌ده‌ست هێنا، كاتێك به پرێمام گووت له‌باره‌یه‌وه زۆردڵخۆشبوو گووتی ئه‌وه به‌سه تا قه‌رزه‌كان بده‌مه‌وه، باڵا باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌سه‌ر داواكاری پرێما، پاره ته‌رخانكراوه‌كه وه‌ستا، گووتیبووی گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ كاره‌كه‌م پاره كه بده‌ن به هه‌ژاری تر، حه‌وسه‌ت ڕووپی داوه به قه‌رز ده‌ره جیاوازه‌كان، و ئۆفیساڵی ناوچه‌كه به‌ڵێنی دا هاوكاری بێت بو فرۆشتنی شیر، پرێما به‌ره به‌ره له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی وه‌ستایه‌وه، باڵا جه‌ختی كرده‌وه به‌رده‌وام ئه‌بێ له‌سه‌ر پاڵپشت كردنیان ، پێرما گووتی " ئێستا دركم به‌وه كرد خۆكوشتن بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه" ،هه‌رچه‌نده باری ئابووری هیندستان گه‌شه ئه‌كا، به‌ڵام به ملیۆنان وه‌ك پرێما ملمڵانێیانه بۆ به‌ده‌س هێنانی خواردن، به پێی بانكی جیهانی، هیندستان بۆ دووه‌م گه‌وترین ژماره‌ی خه‌ڵكی ژێر هێڵی هه‌ژاری، پۆڵێنكراوه كه ڕۆژانه كه‌متر له یه‌ك دۆڵاریان هه‌یه، پرێما كۆسپێكی تریشی له به‌رده‌مه، كه ناتوانێ بنوسێ و بخوێنێته‌وه، وه‌ك ده‌یان له ملیۆنانی هیندیه‌كان، له ئه‌نجامدا، پرێما بێئاگایه له پڵانی حكومه‌ت كه یارمه‌تی دابین ئه‌كا بۆ خه‌ڵكی وه‌ك ئه‌و.
ئا/ گه‌ڵان جه‌بار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.