Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 05:31

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى عێراق ناوچەی سەوزی به‌غدایان داخست

بە رووی هاتوچۆدا
کوردستان TV
100%


چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ساز بکرێت، بەڵام بەر لەچەند کاتژمێرێک لە سازکردنی دانیشتنەکە، هێزە ئەمنییەکان ناوچەی سەوز-یان لە ناوەڕاستی بەغدا بە رووی هاتوچۆدا داخست.

لەوبارەوە سەرچاوەیەک لەفەرماندەیی پۆلیسی بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ناوچەی سەوز بە رووی هاتوچۆدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە و تەنها رێگە بە هەڵگرانی ناسنامەکانی تایبەت دەدرێت بچنە ناوچەکە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشکرد کە هێزە ئەمنییەکان هەروەها پردی سەنک-یان لە نزیک پردی خەلانی بە ئاراستەی ناوچەی سەوز داخستووە و گوتیشی: "بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی هاتنە ئاراوەی هەر پێشهاتێکی لەناکاو، هێزی زیاتر لە ناوچەکەدا بڵابووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەو رێوشوێنانەی کە هێزە ئەمنییەکان گرتوویانەتەبەر، پەیوەستە بەو دانیشتنە نائاساییەی ئەنجوومەنی نوێنەران کە چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ساز بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە بەر لە سازکردنی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێبەران، ژمارەێکی زۆری خۆپیشاندەر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور روویان لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا کرد.

لەوبارەوە خۆپیشاندەرێک بەناوی حەقی عەلەوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:ژمارەێکی زۆری خۆپیشاندەر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور روویان لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت رەت بکەنەوە.

حەقی عەلەوی گوتیشی: "ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ببەخشێت، ئەوا دەستەوەستان ناوەستن و رێگای دیکە دەگرنەبەر.

چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ساز بکرێت

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.