سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی خزمەتكردن و بایەخدان بە كەرتی گەشتیاریی، ژمارەیەكی زۆری كورسی بۆ گەشتیارانی سەر شاخی گۆیژە دابین كردووە، بەڵام گەشتیاران رەچاوی پاكوخاوێنی و پاراستنی شوێنەكە بە گشتی ناكەن، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش داوایەك ئاڕاستەی گەشتیاران دەكات.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێ: شاخی گۆیژە بە یەكێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی شاری سلێمانی دادەندرێت و ھاووڵاتییان و گەشتیارانیش بەبێ بەرانبەر سەردانی دەكەن، شوێنی دانیشتن و پشوودانیش بۆ گەشتیاران دابینكراوە.
شارەوانیی سلێمانی رەخنە و داواكاری هەیە و دەڵێ: بەداخەوە ئەو كەسانەی بە مەبەستی گەشتیاری و پشوودان، سەردانی شاخی گۆیژە دەكەن، بە هیچ شێوەیەك پابەندی پاكڕاگرتنی شوێنەكە نەبوونە و پاشماوەكانیان لە شوێنەكە بڵاو دەكەنەوە و كورسییەكانیش بەپیسی جێدەهێڵن، دوای ئەوانیش كەسانی دیكە دەچنە هەمان شوێن و ئەمەش كێشەی بۆ گەشتیاران دروستكردووە، لەكاتێكدا شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكیش هەیە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی داواش لە گەشتیاران وھاووڵاتییان دەكات پاكوخاوێنی شاخی گۆیژە و تەواوی ناوچە گەشتیارییەكانی دیكەی سنوورەكە بپارێزن، بە تایبەتی لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران سەردانی ناوچە گەشتیارییەكان دەكەن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.