به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆرانه‌وه داواكراو بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌لایه‌ن پۆلیسی قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌وه كه تۆمه‌تبارێك له‌و سنوره دزی كردووه‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-3-2020، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (أ، خ، س) له‌دایكبوی 1977 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.