Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 03:37

وێنه‌.. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: پرۆسه‌ى چاندنى هەزاران گوڵ و شەتڵی دار لەهه‌ولێر ده‌ستى پێکرد

پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند کە تیمەکانیان ئامادەکاری دەکەن بۆ رازاندنەوەی شاری هەولێر بە هەزاران جۆری گوڵ و شەتڵی دار لە شوێنە جیاوازەکانی پایتەختدا.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2020 وەکو قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی پڕۆسەکەش، تیمى بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەیی پارکەکانی هەولێر پڕۆسەی ڕازاندنەوەی شاری هەولێری لە یەکێک لە گەڕەکەکاندا بە چاندنی شەتڵە دار دەستپێکرد

راشیده‌گه‌یه‌نن چانده‌كان  لە جۆرەکانی دەدۆنیا، سنۆبەر، فرشت بتڵن

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

 

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.