Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:19

فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی تورکیا له‌ سوریا خرایه‌ خواره‌وه‌

سوپای سوریا كایه‌ی ئاسمانیان له‌ باكووری وڵاته‌كه‌دا به‌ته‌واوه‌تی داخستووه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا سانا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوریا خرابێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بووه‌ كه‌ هاتۆته‌ نێو ئاسمانی سوریاوه‌.

دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌، چه‌كداره‌ میلیشیاكانی توركیا له‌ نزیك فڕۆكه‌كه‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌ وایان زانیوه‌ كه‌ فرۆكه‌كه‌، فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری سوریایه‌ له‌ جۆری سو23 .

هاوكات سوپای سوریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كایه‌ی ئاسمانیان له‌ باكووری وڵاته‌كه‌دا به‌ته‌واوه‌تی داخستووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.