وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بڵاو کردەوە.
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم وتورکیا بڵاوبوویەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆی خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا بەردەوام بێت وهەروەها جموجۆڵی بازرگانی سەر سنوورەکان رێکبخرێتەوە بە لە بەر چاوگرتنی رێکارەکانی خۆ پاراستن. بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە جۆرێک کە کاریگەری لە سەر جموجۆڵی بازرگانی وبازاڕی ناوخۆ نەکات.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان
2020/3/1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.