Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 09:41

لێدوانێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست رادەگیرێت
کوردستان TV
#7
100%


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: كاری ئیشكگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارستانی وەك (ئاو، كارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا و گرتنە بەری رێوشوێنەکانی پێشیگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا رۆژی ٢٠٢٠/٣/١٠ لە كاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تا ١:٠٠ دوای نیوەڕۆ کەم دەکرێتەوە.

کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست رادەگیرێت و هاتوچۆی فەرمانبەران لە تۆمارێكی تایبەتدا تۆمار دەكرێت.

كاری ئیشكگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارستانی وەك (ئاو، كارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت.

تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمیی جگە لەو ستافەی كە بۆ راپەراندنی كاروباری رۆژانەیان پێویستە، سەرپشك دەكرێن.

داوا لە گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت بکەن.
 
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/1

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.