وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بە رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی سەبارەت بە سیاسەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دهدات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1-3-2020 وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە سیاسەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه هاتووه، ھەموو جۆرە وانەوتنەوە لە سەرجەم پەیمانگا و سەنتەرە پیشەییەكان و خولەكان رادهگیرێت.
راگرتنی ھەموو جۆرە وانە وتنەوە و لە سەرجەم پهیمانگا و سەنتەرە پیشەییەكان (خولەكانی بەھێزكردن بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن، خولی زمانی ئینگلیزی، خولەكانی پیشەیی، ھەموو جۆرە خول و كۆكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ھەموو بەشێكی پەروەدەیی و پیشەیی و فێربوون بێت) ئەم فەرمانە ھەموو ئەم پەیمانگە و سەنتەرە ناحكومیانە دەگرێتەوە كە مۆڵەتیان لە وەزارەتی پەروەردە وەرگرتووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە كە بڕیارەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە دەچێت بواری جێبەجێكردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.