میدیاكانى ئێران، بلاویان كرده‌وه كه دوێنى به‌هۆى هێرشه‌كانى سووپاى توركیا بۆ سه‌ر سووپاى رژێمى سووریا له پارێزگاى ئیدلیب چه‌ندین سه‌ربازى هه‌ردوولا كوژران، كه له نێویاندا 21 سه‌ربازى ئێرانى هه‌بوون، كه به‌یانى ئه‌مرۆ له شارى قوم ته‌رمه‌كانیان به‌خاك سپێردرا.
هه‌ر دوێنێ هێزه‌كانی رژێمى سووریا تۆپبارانی سه‌ربازانی سووپای توركیایان كرد، له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكى تورك گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی ئاژانسی سانای فەرمی سوریا، ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب دوو فڕۆکەی سوپای سووریای خستەخوارەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکان توانیویانە بە پەڕەشوت بنیشنەوە و گیانی خۆیان رزگاربکەن.
لەبەیانی ئەمڕۆوە حکومەتی سووریا سیستمی دژەفڕینی لە ئاسمانی باکوری وڵاتەکەی کە ناوچەکانی ئیدلیب و دەوروبەری دەگرێتەوە خستوەتەکار و هەموو هاتوچۆیەکی راگرتوە.
پێشتریش چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتیان لێدەکریت رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاسمانی شارۆچکەی سەراقب لە پارێزگای ئیدلیب فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای سوریا لەجۆری (سیخۆ 24) خستەخوارەوە.
هه‌ر بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سانا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سووپای سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا، خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.