Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 12:49

له‌ ئێران یه‌که‌م حاڵه‌تی له‌دایکبوون له‌ ژنێکی تووش بووی کۆرۆنا تۆمارکرا

منداڵه‌كه‌ی له‌ دایك بووه‌ ته‌ندروستی جێگیره‌
کوردستان TV
100%

ئافره‌تێكی ئێرانی تووشی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ منداڵه‌كه‌شی له‌ دایك بووه‌.

میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ ئافره‌تێكی دووگیان تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ منداڵه‌كه‌شی ته‌ندروستی جێگیره‌ تووشی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه‌.

پزیشكه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ میدیاكانیان راگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا ئافره‌ته‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌ كۆرپه‌كه‌یان له‌ دایكی دوورخستۆته‌وه‌، ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ش زۆر باشه‌ و هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ نییه‌.

کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتوەتە (978) کەس.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.