Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 08:06

له‌ که‌رکووک دوو رۆژ کرایه‌ پشوو

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركووك، بڕیاردراوه‌ رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و به‌ره‌چاوكردنی راسپارده‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگاكه‌ بكرێته‌ پشوی فه‌رمی.

به‌هۆی زیادبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی ئیداره‌ی به‌زۆر سه‌پێندراوی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ی كرده‌ پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومیه‌كانی كه‌ركووك.

هه‌ریه‌ك فه‌رمانگه‌كانی نه‌وت، كاره‌با، ئاو، شاره‌وانی و ئاوه‌ڕۆو بانكه‌كان ده‌وامیان به‌رێژه‌ی 50% كه‌مده‌كرێته‌وه‌و تاوه‌كو كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ش ته‌نها فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه‌.
 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.