جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له نه‌ینه‌وا تۆمار نه‌كراوه.
له‌م باره‌یه‌وه سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له نه‌ینه‌وا تۆمار نه‌كراوه و هه‌موو ئاماده كارییه‌كیش ده‌كه‌ن بۆ رێگری كردن له‌م ڤایرۆسه.
به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ئاماده‌مارییه‌كان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و شاره‌وانی نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.