Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 08:07

قایمقامی هەولێر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌ که‌ وڵاتی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌

ئەو ماوەی بۆیان دیاریکراوە تەواو بێت ڕەوانە شوێنی خۆیان دەکرێنەوە
کوردستان TV
#7
100%


قایمقامی هەولێر سەردانی ئەو ھاووڵاتیانەی کرد کەوا لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان لەچەند شوێنێکی شاری ھەولێر بۆ مەبەستی (کەڕەنتین)کردن و پاراستنی ڕەوشی تەندروستیان.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێر هاتووه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە  نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار و بەشی پۆلیسی شارەوانی و سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەکانی ھەولێر، سەردانی ئەو ھاوڵاتیانەی کرد کەوا لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان لەچەند شوێنێکی شاری ھەولێر بۆ مەبەستی(کەڕەنتین)کردن و پاراستنی ڕەوشی تەندروستیان و لەنزیکەوە لەگەڵ ئەو ھاووڵاتیانە کۆبوویەوە.

قایمقامی هەولێر بەڵێنیدا سەرجەم پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێن و وە ئەو ماوەی بۆیان دیاریکراوە تەواو بێت ڕەوانە شوێنی خۆیان دەکرێنەوە.

شایەنی باسە مانەوەی ئەم ھاووڵاتیانە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لەژێر ڕێنمایی وچاودێری تیمەکانی تەندروستی (کەڕەنتین)دەکرێن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و خۆپاراستنە لەنەخۆشی کۆڕۆنا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.