ئاسایشی ڕاپهڕین داواكاریهك ئاڕاستهی گشت خهڵكی بیتوێن و پشدهر بهتایبهت گوندو ناحیهكانی سهرسنور ((قندۆڵ ـ زەڵێ ـ هەڵشۆ ـ کێلێ ـ هێرۆ) دهكات.
لەئاسایشی ڕاپەڕینەوە
ســــنورەکان بپارێزن !
داواکاریەک بۆگشت خەڵکی بەشەرەفی بیتوێن و پشدەر
بەتایبەت گوندوناحیەکانی سەرسنور (قندۆڵ ـ زەڵێ ـ هەڵشۆ ـ کێلێ ـ هێرۆ )
داواتان لێدەکەین هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن، ڕێگە نەدەن کەسانی نابەرپرس وچاوچنۆک لەڕێگەی قاجاغ هەوڵی گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانە بدەن کە لەوڵاتی ئێرانن ، ئەم کارە گەورەترین خیانەتە لەگەل و وڵات یاری کردنە بەڕۆحی مرۆڤ ، دڵسۆزی ئێوە وادەکات گیانی ملیۆنان هاوڵاتی هەرێمەکەمان لەم ڤایرۆسە کوشندە جیهانیە بپارێزین بەپێچەوانەشەوە هەرکەسێک هۆکاربێت بۆ گەڕانەوی ئەو هاوڵاتیانە کەلە ئێرانن ئەوا ئۆباڵی مردنی گەلێکی ئەکەوێتە ئەستۆ! بیرتان لەوەکردۆتەوە خوانەکا حاڵەتێک لەسنوری پشدەر ڕوبدات ژیان ئەوەستێت و دەڤەرەکەمان ئەبێتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو!
بۆیە داواتان لێدەکەین لەهەرشوێن و ماڵێک هەستان کرد کەسانێک داڵدە دراون بەزوترین کات لایەنی ئەمنی ئاگادارکەنەوە ئەم کارەشتان ئەبێتە گەورەترین خزمەت بەگەل و وڵات و ڕزگارکردنی گەلێک لەمردن ،بەپێچەوانەشەوە هەرکەسێک هاوکاریان بێت و بیان شارێتەوە لەپێشا ئەبێتە بکوژی ماڵ و مناڵی و دواتر گەلێک !
بۆیە تکاتان لێدەکەین هەرحاڵەتێکی واتان بینی بەزوترین کات هێزەئەمنیەکان یا نزیک ترین بنکە لێیەوە ئاگاداربکەنەوەلەپێناو تەندروستی هەموو هاوڵاتیان
هێڵی گەرمی پەیوەندی 24 کاتژمێری ڕاپەڕین07705694040 یاخود 07501613933
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.