ئه‌م شه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى داواى لێبوردنى كرد كه نه‌یتوانى كابینه‌كه‌ى رابگه‌ینێ و به‌و هۆیه‌وه كێشایه‌وه
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ په‌رله‌مانى عێراق به مه‌به‌ستى ده‌نگدان بۆ ده‌ست نیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌نجامدا و وه دواى دووجار دواخستنى له واده‌ى خۆى دواجار نیسابى یاسایى په‌رله‌مان ته‌واوى نه‌كرد به‌و هۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبوسى به‌یانى رۆژى دووشه‌مه‌ى وه‌ك دوا واده‌ى بۆ كۆبونه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنى عه‌لاوى دیارى كرد.
به‌رله وه و ئه‌م شه‌و مه‌حه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له راگه‌ێندراوێكدا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند و داواى لێبوردنى له سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م سالح و گه‌لى عێراق كرد
عه‌لاوى له راگهێندراوهكهدا هۆكارى كێشانهوهكهى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه كه‌وا چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى ویستى راسته‌قینه‌یان بۆ چاكسازى نییه‌و نایه‌نه‌وێ عێراق و دۆخه سیاسیه‌كه‌ى سه‌قامگیر بێت .
له‌كۆتایدا سوپاسى ئه‌و پهرلهمانتارانهكرد كه ده‌نگیان پێدابوو هه‌روه‌ها هانى خۆپێشاندهرانیشى دا كه به شێوه‌ى ئاشتیخوازانه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر داواره‌واكانیان و به‌ڵێنى دا بگه‌رێته‌وه ناو هاوڵاتیان شانبه‌شانى ئه‌وان به‌رده‌وامى به ویستى چهسپانندى دۆخى سیاسى و چاكسازى راسته‌قینه بده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.