میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محەمەد محەمەدی، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی بەرژەوەندیەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری تاران گیانی لەدەستدا.
محەمەد میر محەمەدی، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند رۆژێكه له نه‌خۆشخانه كه‌ره‌نتین كراوه و خراوه‌ته ژێر چاودێری چڕی پزیشكی به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌مه گیانی له‌ده‌ستدا.
میر مه‌حه‌مه‌دی له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری عه‌لی خامه‌نه‌یی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ره‌فسه‌نجانی وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆككۆمار كرای كردووه.
له دوو خولی په‌رله‌مانیشدا وه‌ك په‌رله‌مانتار كاری كردووه، دایكی محەمەد میر محەمەدی ده‌بێته خوشكی ئایه‌توڵڵا موسی شه‌بیری زه‌نجانی كه یه‌ك له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی قوم بوو كه ئه‌ویش چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئیران به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه، له‌وانه‌ش هادی خه‌سرۆشاهی باڵیۆزی پێشووی ئیران له واتیكان، محه‌مه‌د عه‌لی ره‌مه‌زانی نوێنه‌ری شاری ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فیه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی ئیران، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رپرس و سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌وانه‌ش جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی كه رایانگه‌یاندبوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له ئێستادا كه‌ره‌نتینه كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.