Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 08:06

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌کات

ئاماده‌بن له‌دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 12ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/4، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م ) له‌ماده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (12)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/4، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.