سهرۆك بارزانی لەبارەی هەڵوێستی لایەنە کوردیەکان پهیامێكی بڵاوكردهوه ڕایگەیاند: ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكوومەتی تازەی عێراق یەكڕیز بوون. ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە.
ههروهها سوپاسی هەموو ئەو هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق دەكەم كە بە هەڵوێستی ڕاست و مەنتقیی خۆیان ڕێگریان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات.
ئەم هەڵوێستەیان ڕێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی و هەروەها ڕەچاوكردنی ویستی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بوو بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی.
لەدوای ئەمە عێراق كەوتووەتە بەردەم قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێكی گشتگیری نیشتیمانی و لەیەكنزیكبوونەوەی لایەنەكان فەراهەم ببێت.
مسعود بارزانی
2ـی 3ـی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.