به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانمان توانیان 15 قاچاخچی ده‌ستگیر بكه‌ن كه له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره خه‌ڵكیان له ئێرانه‌وه هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها خه‌ڵكیان گواستووه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: سه‌رجه‌م قاچاخچییه‌كان كوردن و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه قاچاخچییه‌كان به‌شێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له ئێران بوون به‌ڕێگای قاچاخ هێناویاننهوه بۆ كوردستان تاوه‌كو كه‌ره‌نتین نه‌كرێن و نه‌خرێنه ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕێك پاره‌یان له هاووڵاتییه‌كان وه‌رگرتووه.
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباران (ا.ع.ع)، (ب.ڕ.س)، (ا.ج.ڕ)، (م.ش.ع)، (ت.ح،ڕ)، (ل.ڕ.ك)، (ڕ.ص.ح)، (ه.م.م)، (ی.ع.ق)، (ج.ع .ڕ)، (غ.ڕ.ح)، (پ.ع.ا)، (د.ع.س)، (خ.ا.ا)،(پ.خ.ا). كه‌پیشه‌ی هه‌ندێكیان شۆفێره‌و هه‌ندێكیان كاسبن، ته‌مه‌نیان له نێوان (1966 بۆ 2004)دایه‌و سه‌رجه‌میان كوردن و دانیشتوی هه‌رێمی كوردستانن به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سنوره‌كاندا به‌رامبه‌ر به‌بڕێك پاره قاچاخچێتی به‌مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن به‌هێنان و بردنیان بۆ ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئۆتۆمبێل و شێوازی نایاسایی، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و روبه‌ڕوی یاسا كرانه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.