Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 22:25

دوو کەس کە بەنایاسایی لە ئێران گەڕابوونەوە دەست بەسەر کران

گواسترانەوە بۆ شوێنی پشکنین و چاودێریکردن
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات کە دوو کەسیان لە شاری هەولێر دەست بەسەر کردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە ئێران گەڕابوونەوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوەکدا بڵاوی کردووەتەوە" دوا بەدوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی دوو کەس کە بەشێوەیەکی نا یاسایی لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕابوونەوە شاری هەولێر، بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عمید دلێر نجار، توانرا دووکەسەکە دەست بەسەر بکرێن لە گەرەکی راستی بەناوەکانی (س.ت.ر)و (ا.ع.ع )".

ئەوەشی خراوەتە روو، کە دوای دەست بەسەرکردنیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنی پشکنین و چاودێریکردنیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.