ئه‌یاد عه‌للاوی سوپاسی مەسعود بارزانی دەكەم كە لەپشت سەركەوتنی ویستی عێراق بوو و هەروەها ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌پاندنی ڕای ده‌ره‌كی به‌سه‌ر گه‌لی عیراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به پرسێكی ناوخۆی عیراق گرت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسی هه‌نووكه‌ی عیراق ده‌ركردووه پاش ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه متمانه‌ی پێ نه‌درا .
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا سوپاسی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی كراوه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌پاندنی ڕای ده‌ره‌كی به‌سه‌ر گه‌لی عیراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به پرسێكی ناوخۆی عیراق گرتووه پێوه‌ندی به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێوه هه‌یه، كه ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن گه‌لی عیراق و خۆپیشانده‌ران و شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان ڕه‌ت كرایه‌وه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه هه‌ندێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق بۆ پشتیوانی كردن له سه‌رخستنی ئیراده‌ی عیراقییه‌كان پشتیوانی‌یان لێ كرد له پێش هه‌موویشیانه‌وه ناوی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هێناوه‌و به هاوسه‌نگه‌ری ناوبردووه‌و سوپاسی هه‌ڵوێستیشی كردووه.
هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌یشی كردووه كه له‌و ڕووه‌وه پشتیوانی‌یان له‌گه‌لی عیراق كردووه له‌وانه‌یش ئوردن و كوێت و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌یان سه‌ركۆنه كرد كراوه‌ته سه‌ر گه‌لی عیراق و خۆپیشانده‌ران و به‌ڵێنیان داوه بكوژه‌كان سزای توند بدرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌للاوی داوای كردووه به هه‌موو لایه‌ك سزای بكوژان بده‌ن و كه‌سوكاری شه‌هیدان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و گیراوه‌كان ئازادبكرێن و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت بكرێت و پێش ئه‌وه‌یش كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بگۆڕرێن.
هاوكات داوای له دراوسێیه‌كی عیراق كردووه به‌پێی پێوه‌ندی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌فتار بكات و له‌وه بگات كه ناتوانێت عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵلووشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.