یەکەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئوردن تۆمارکرا، کە توشبوهكه هاوڵاتییەکی ئوردنییە و لە ئیتاڵیاوە گەڕاوەتەوە.
کەناڵی فەرمی ئوردن رایگهیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی ئوردنی لە وڵاتی ئیتاڵیاوە گەڕاوەتەوە، پشکنینی تەندورستی بۆ کراوە و دەرکەوتوە كه هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
وتیشى" لە ئێستادا ئەو هاوڵاتییە لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە و لە نەخۆشخانەی ئەمیر حەمزەی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان کەرەنتینه کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.