سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3 ى 3 ى 2020 ، مووچه‌ى مانگی 11 ى ساڵی 2019 ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ، خوێندنی باڵا ، ناوخۆ ، شاره‌وانى دابه‌شده‌كرێت
راشیگه‌یاند ، هه‌رئه‌مرۆ ده‌زگای ئاسایش ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ، هێزه‌كانی به‌رگریی فریاكه‌وتن ، لیوای 1 و 2ی نه‌وت و گاز ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم مووچه وه‌رده‌گرن
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم وتیشى ، سبه‌ى چوارشه‌ممه مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه ، كشتوكاڵ ،
، ڕۆشنبیری ، كاره‌با دابه‌شده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت
وتیشى ، بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه 5 ى 3 ى 2020 ، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و رۆژى شه‌ممه‌ش خانه‌نشینی شارستانى دابه‌شده‌كرێت
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.