له ویلایه‌تی واشنتۆنی ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩)ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ شه‌ش كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستیی ویلایه‌تی واشنتۆن، بڵاویانكرده‌وه چوار كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا بوونه‌ته قوربانی بۆ شه‌ش كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستان ئاشكرایانكردووه، ١٨ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆڤید-١٩ له واشنتۆن تۆماركراوه و له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكاشدا ٨٧ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.