رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ رایدهگهێنێت گهنجێكی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە درا
ههنگاو راشیدهگهێنێت ، ئەمیر مەحمود پوور، کە لەتەمەنی 24 ساڵیدا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە درا، لەکاتی دەستبەسەر کرانی تەمەنی له خوار 18ساڵی بووە.
یەکێک لە نزیکانی ناوبراو وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە رایگەیاندووه ، كه ئەمیر لە مانگی پووشپەڕی ساڵی 2014 بە تۆمەتی کوشتنی باوکی و زڕدایکی دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
ئەمیر مەحموودپوور، رۆژی یەکشەممە 1ی ئازاری 2020، لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لەسێدارە درا. ناوبراو لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا لە بەندی لاوانی ئەو بەندیخانەیە راگیرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.