له ئیتاڵیا، كاریگه‌ریه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه
له‌مباره‌وه حكومه‌تی ئیتاڵیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئاماده‌بوونی هانده‌رانی له یاریه‌كانی هه‌رپێنج هه‌رێمی لۆمباردیاو ڤینیتۆ و ئیمیلیا ڕۆمانیاو ساڤۆناو بیسارۆ تا هه‌شتی ئه‌م مانگه درێژكرده‌وه، له هه‌نگاوێكی دیكه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا ڕێگه به هانده‌رانی ئه‌م هه‌رێمانه ناده‌ن ئاماده‌ی یاریه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كانیان بن
هاوكات قه‌ده‌غه‌ی هانده‌ران له یاریگاكانی ناوچه‌ی بیدمۆنت هه‌ڵگیراو یانه‌ی یوڤێنتوسیش ده‌كه‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه، حكومه‌تی ئیتاڵیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ پاراستنی وه‌رزشوانان و هانده‌رانی وه‌رزشی له مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتۆته‌به‌ر، ئه‌ویش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چه‌ند هه‌رێمێكی ئیتاڵیا كه به‌و هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س تووشی كۆڤید نۆزده بوونه‌و ده‌یانی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.