دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گه‌یشته زیاتر له 1500 كه‌س، ڤایرۆسه‌كه بۆ نێو ریزی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بڵاوبۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگا راگه‌یاندنه خۆجییه‌كانی ئێران ئێواره‌ی دوێنی بڵاویان كردۆته‌وه كه راوێژكاری پێشووی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
هه‌روه‌ها مسته‌فا فه‌قیهی،به‌رێوه‌به‌ری پێگه‌ی ئینتیخابی هه‌واڵی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پێم راگه‌یه‌نرا كه حسێن شێخ ئیسلام، راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و گه‌یشتۆته ئه‌و كاروانه‌ی به‌رپرسان كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
شایانی باسه تا ئێستا 66 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.