دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م قونسڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدرێت،
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای خستنه ڕووی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه، داواكاری و بانگه‌وازی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتان و ڕێكخراوهكای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه و دابینكردنی پێداویستیه پزیشكیه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.