محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌و رێوشوێنانه‌یان تاوتوێ كرد كه به ئامانجی خۆپاراستن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌ر.
وهزهرارهتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگهیهندراوكه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، په‌یوندییه دووقۆڵییه‌كان تاوتوێكراوه هه‌روه‌ها گفتوگۆش كراوه سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه‌ی كه به ئامانجی خۆپاراستن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئاماژه به‌وه‌یشكراوه كه هه‌ر له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم باسیان له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه، جگه له‌وه‌ش پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردووه.
له ٢٤ی ئه‌م مانگه تا ئه‌مڕۆ، ٢٧ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق تۆماركراوه كه زۆربه‌یان له‌و كه‌سانه‌ن كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له ئێران تا ئێستا، ٦٦ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٥٠١ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.