به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان وشوفێرانی به‌رێز ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له‌رۆژی 4/3/2020ه‌وه تاكو رۆژی 14/3/2020 ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاولاتیان له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ده‌وه‌ستێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاولاتیانمان وهڕێگا گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای مه‌ترسیداری كۆڕۆنا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: سه‌باره‌ت به‌م هاولاتیانهی كه‌وا له‌م ماوه‌یه ساڵیانه یان مۆلهتهكانیان یاخود ماوه‌ی 60رۆژی تۆماركردنی ئۆتۆمبیله‌كانیان ته‌واو ده‌بێت ئه‌وانه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سزایه‌ك بكه‌وێته سه‌ریان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2020/3/3
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.