لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، لە پڕۆسەی بەردەوامی وردبینیكردن لەسەر لیستی مامۆستایانی گرێبەست، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەست لە ب.گ پەروەردەی سلێمانی تەواو بوو، هەر ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.
راشیدهگهێنێت ، كارمەندانمان لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجە لە پرۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانین لە كەمترین ماوەدا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێریش تەواو بكەین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.