موون جای-ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌كه‌یدا، به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) له شاری دایه‌گو و پارێزگای گیه‌نۆنگسانگی باكوور، هه‌ڵمه‌تی "جه‌نگ" دژبه ئه‌م په‌تایه‌ی ده‌ستپێكرد.
سه‌رۆكی كۆریای باشوور له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌كه‌یدا، به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) له شاری دایه‌گو و پارێزگای گیه‌نۆنگسانگی باكوور، هه‌ڵمه‌تی "جه‌نگ" دژبه ئه‌م په‌تایه‌ی ده‌ستپێكرد.
ئاژانسی هه‌واڵیی یونهاپ بڵاویكرده‌وه، موون رایگه‌یاندووه كه له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه ده‌بێت داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ٢٤ كاتژمێر له ئاماده‌باشیدابن و ٢٥ ملیار دۆلاری دیكه بۆ سندوقه‌كان زیادكراوه.
به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه ٢٨ كه‌س له كۆریای باشوور گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار هه‌زار و ٨١٢ حاڵه‌تیش تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.