Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 16:50

مەسعود کاڕەش: وادەی دیاریکراو بۆ بەستنی پێوەری ئاو کۆتایی هاتووە

هیچ بڕیارێكیش بۆ درێژكردنەوەی نییە
کوردستان TV
100%

مەسعود محمد كاڕەش، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار سەبارەت بە بەستنی پێوەری ئاو، ڕایگەیاند: تا ئێستاش نزیکەی ٧٠% ی ھاووڵاتییان پێوەرەکەیان بەستووە و ھیچ بڕیارێکیش بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بەستنی پێوەری ئاو نییە.

سەبارەت بە كۆتایی وادەی دیاریكراو بۆ بەستنی پێوەری ئاو، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ راشیگەیاند: وادەی دیاریكراو بۆ بەستنی پێوەری ئاو کۆتایی ھاتووە و تا ئێستاش ھیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژبکردنەوەی وادەكە و پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی تا ئێستا ئەو پێوەرەیان نەبەستووە، پێوەرەکە ببەستن، بەپێچەوانەوە مانگانە سزای دارایی دەدرێن.


بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، مەسعود کاڕەش روونكردنەوە لەبارەی نرخی ئاو دەدات و دەڵێت: نرخی بەکارھێنانی ئاو بە مەتر سێجایە و بۆ ماڵان نرخێکی ھەرزان و گونجاویش دیاریکراوە، ئەگەر ھاووڵاتی بەشێوەیەکی گونجاو و بێ زیادەڕۆیی ئاو بەکاری بھێنێت، زۆرەکەی مانگانە دەگاتە ٢٠ ھەزار دینار، بەڵام بۆ شوێنە بازرگانی و حکوومییەکان نرخەکەی لە ھی ماڵان زیاترە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.