Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 16:47

 6 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سه‌ڵته‌نه‌تی عوممان تۆمارکرا

مه‌سقه‌ت بڕیاری وه‌ستاندنی ته‌واوی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عه‌ممان و ئێران داوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ڵته‌نه‌تی عوممان تۆماركردنی 6 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ یه‌كه‌م دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ راگه‌یاند، كه‌ پێكهاتبوون له‌ دوو ئافره‌ت و له‌ وڵاتی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، باری ته‌ندروستی ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ جێگیره‌ و له‌ شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

داواشی له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌كه‌ن، كه‌ په‌تای كۆرۆنای لێ بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، مه‌سقه‌ت بڕیاری وه‌ستاندنی ته‌واوی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی له‌ نێوان عه‌ممان و ئێران داوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.