Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 14:50

 تەندروستیی هەولێر ڕه‌تى ده‌کاته‌وه‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار کرابێت

فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی بوونی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە بڵاو کردەوە و دەنگۆکەی رەت کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (كوردستان تیڤی) نێردراوە، فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای هەولێر ئاماژەی به‌وه‌ داوە، كه‌ لە چەند پەیج و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێکی بێ بنەما بڵاو کراوەتەوە، کە گوایە لە سنووری هەولێر تووشبووی کۆرۆنا هەن.

ڕوونیشی کردووەتەوە، كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بێ بنه‌مایه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستییەوە، هه‌روه‌كو چۆن دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ کە هه‌ر حاڵەتێک هه‌بێت، به‌ فه‌رمی ڕای دەگەیەنین.

هاوکات جەختی کردووەتەوە ، کە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنە بەر کە هەواڵی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە و دەروونی خەڵک دەشڵەژێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.